ABC

hossein safamanesh - Nawroznameh
текст песни

2

0 человек. считает текст песни верным

0 человек считают текст песни неверным

hossein safamanesh - Nawroznameh - оригинальный текст песни, перевод, видео

Music

دیسان نەورۆزە و بە جێژنی ئاگر
وا ڕوونی دەکەین مەودای دووریمان
دێو و دێوزمە هەڵبێن لە ترسی
مەشخەلی سووری خۆڕاگریمان
زەردییمان دەدەین بە ئاگر بیباو
ڕادەگرین بە گڕ شکۆی سووریمان

مەشخەڵەکانمان دادەگرسێنین
دوژمنەکانی گەل دەترسێنین
بە پەلکی خۆری خاتوونی نەورۆز
شەمشەمە کوێرەی شەو دەتاسێنین

جێژنی کۆتایی کڕێوەو و باهۆز
لە مەشخەڵگێڕاااا نی نەورۆز پیرۆز

Music

بە سکەی بەغی ماد و ساسانی
لە بان گوڵوەنی سەر گوڵی ڕووتان
یان بە جامانەی دڵداری چیا
لە دەوری مل و بەر دڵی خۆتان
کوێر بکەن چاوی کینەچێنی خاک
بە خاک و تۆزی سەمای بەر پێتان

جێژنی کۆتایی کڕێوەو و باهۆز
لە مەشخەڵگێڕااانی نەورۆز پیرۆز

Music
بە دەنگی تاڤگە کەو دێنە قاسپە
بۆ بەژنی چنوور لە مای شاخەکان
بە بزەی گوڵباخ بۆ داربەڕووی شاخ
هەڵدەسن شەوبۆی خەوتوی باخەکان
ئاوەختم شلێر چاوی تەڕ نەبی
هەراڵە نەمرن لە سۆی ئاخەکان

مەشخەڵەکانمان دادگرسێنێن
دوژمنەکانی گەل دەترسێنین
بە پەلکی خۆری خاتوونی نەورۆز
شەمشەمەکوێرەی شەو دەتاسێنین

جێژنی کۆتایی کڕێوەو و باهۆز
لە مەشخەڵگێڕاااانی نەورۆز پیرۆز

End
Верный ли текст песни?  Да | Нет